عەلی پاکی

کاک "عه‌لی پاکی" شاعیری هاوچه‌خی کورد له شاری هه‌ولیر له دایک بووه.


(۱)
قەڵەمی ئازاد وەک با گەڕۆکە،
کونو قوژبنی جیهان دەگەڕێ!
بەڵام کەچوە جوگرافیای دونیای دکتاتۆرەکان!
یا دەبێ بێدەنگ بەوێ تێپەڕێ!
یا لەوێ گڤەی زمانی دەبڕێ.


(۲)
زۆر بیرت دەکەم دایە گیان،
بێتۆ لەم دوورە وڵاتە، لەدوو نیشتمانم دوورم،
لێرەبمرم، نەماچی تۆدەبینمەوە!،
نەگۆڕستانی کوردستانی باشورم!...


(۳)
با شاعیربم،
با هەر شێوەکارێکی لێهاتوو ژیربم،
من نازانم- نەبەشێوازی وشەی جوان،
نەبەشێوازی ڕەنگەکان، خۆشەویستی تۆ وێناکەم!
بەڵام ئەوەی من دەیزانم، لەتۆدا کەس بەدیناکەم!...


(۴)
[لێڕاهاتن]
وەك ئەو جلانەى بەردەوام خۆم دەيانپۆشم،
هەموو وێنەيەكى خۆشەويستەكەم لەبەركردوه!
دەزانم چ خوو ڕەوشتێكى هەيه!
ڕۆژانه به چ شۆستەيەك گوزەر دەکات!
شەوانه چۆن دەخەوێ!
چ خەونێك دەبينێ!
بۆ خەوتن و پیاسەکردن، چ مۆدێك دەپۆشێ!
چۆن دەدوێ!
چ دەخوا!
چ جۆره ماكياژێك دەكا!
چ قەڵەم چاوێك بەكاردێنێ!
چ سوراوێك له لێو دەسوێ!
چ نازێك!
چ پێكەنينێك!
چ گريانێك!
چ توڕەبوونێكى هەيه!

تەنانەت- دەزانم حەزی لە پانتۆڵی کورتە،
حەزی لە ستیانی ڕەنگ ڕەشە،
حەزی لە سوراوی ئاڵە،
حەزی لە تیشێرتی مل ڕووتە،

هەموو شتێكى شارەزام!
شارەزاتر له خودى خۆى!

وەك ئەوجلانەى بەردەوام خۆم دەيانپۆشم،
هەموو وێنەيەكى خۆشەويستەكەم له بەركردوه!...


(۵)
نیشتمانی کورد، لەدەست بەرپرسە گەندەڵەکانە،
ئەوان بازرگان، ئەو بۆتە کاڵا!
منداڵی هەژار، لەبن سێبەری ئاڵای خوێناوی و خاکی دزراو، پرسی و پێخاوسن!
بەگەل چی وڵات!
بەگەل چی ئاڵا!...


(۶)
[قابیل و هابیل]
یەکێ پێم بڵێ قیامەت چۆنە؟
قابیل و هابیل زیندووبوونەوە!
بۆبەتبەختی کورد، خاکی کوردستان،
وا گۆڕەپانی لێکۆڵینەوەی تاوانبارانە!،
ئەویش بەجێی خۆی،
ئەوەی لام سەیرە!
بەڵام ئەمجارە، قابیل و هابیل، بەزمانی کوردی، بۆبراکوژی-
تێهەڵچوونەوە!


گڵاڵەگردنی ئەم بابتە: #زانا_کوردستانی
دیدگاه ها (۰)

سەلام محەمەد

گۆران مەریوانی

عومەر عەلی

ساڵح بێچار

شنیا عه‌بدولمه‌جید

در حال بارگزاری

خطا در دریافت مطلب های مرتبط